لێكۆڵینەوە لەسەر تاوانەكانەكانی داعش لە عیراق دەستپێدەكات

05/12/2018 عێراق

نەوا
كەریم ئەسعەد ئەحمەد خان كە پارێزەرێكی بەریتانییە لەبواری مافەكانی مرۆڤ لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كار دەكات، ئاشكرایكرد، سەرەتای ساڵی 2019 لێكۆڵینەوە نێودەوڵەتیەكان لەسەر تاوانەكانی رێكخراوی داعش لەعیراق دەستپێدەكات.
ئەو پارێزەرە بەریتانییە رایگەیاندووە، تیمی لێكۆڵینەوە لە ئامادەكارییەكانیان بەردەوامن بەئامانجی دەستكردن بە چالاكیەكانیان لەسەرەتای ساڵی 2019.
وتیشی: "جێبەجێكردنی چالاكیەكان و لێكۆڵینەوەكان پشت بە هاریكاری و متمانەی سەرجەم چین و توێژەكانی عیراق دەبەستێت".
ئەو پارێزەرە كە سەرۆكی لیژنەی لێكۆڵینەوەكانە روونیشیكردەوە، لێكۆڵینەوەكان لەسەر ئەو تاوانانە دەبێت كە رێكخراوی داعش لەعیراق ئەنجامی داوەو سەرجەم بەڵگەكان لەسەر كوشتارگەكان كۆدەكرێنەوە.
پێشتریش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڵێنی دابوو كە بڕی 2 ملیۆن دۆلار بۆ لێكۆڵینەوەكان دابین بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group