ڕاستەوخۆ

کوردی

عربي

نەوا میوزیك

دەستەی حەج و عومرەی عیراق: فەرمانبەران دەتوانن بە قیست بچن بۆ عومرە

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا
دەستەی حەج و عومرەی عیراق رایگەیاند، فەرمانبەران و كەسوكارەكانیان دەتوانن بە قیست بچن بۆ عومرە.
فەهد كینانی وتەبێژی فەرمیی دەستەی حەج و عومرەی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، وەك پشتیوانییەك بۆ توێژی فەرمانبەران، دەرگای ناونووسین بۆ عەمرە بە قیست دەكرێتەوە و فەرمانبەران و كەسوكارەكانیان دەتوانن بە قیستی درێژخایەن بچن بۆ بەجێهێنانی عومرە".
لەبارەی وردەكاریی بڕیارەكەوە وتی: "قیستەكە هیچ قازانج و سوویەكی ناخرێتەسەر و فەرمانبەرانی هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت و كەسوكارەكانیان لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق دەتوانن لێی سوودمەندبن".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group