نه‌وا
کۆمپانیای
کیا-ی کۆری له‌پلانیدایه به‌م نزیکانه ئوتۆمبێلێکی جۆری "پیک ئاپ - pickup"ی
جیاواز له کۆمپانیاکانی تر بخاته بازاڕوه.
ماڵپه‌ڕی
"ئاوتۆ کار" له‌زاری سه‌رچاوه ناوخۆییه‌کانی کۆمپانیای کیا-وه ئاشکرای
کردووه، به‌م نزیکانه کۆمپانیا ناوداره‌که ئوتۆمبێلێکی جۆری "پیک
ئاپ" ده‌خاته بازاڕوه که له شێوه و خه‌سڵه‌ته میکانیه‌کانیدا ناوازه‌یه
و به‌دووریش نازانرێت پێشی کۆمپانیاکانی هیۆندای و تۆیۆتاى ژاپۆنی بده‌نه‌وه.
له‌م
باره‌یه‌وه لوک دۆنکیر ڤۆلکێ، گه‌وره دیزاینه‌ری کۆمپانیای "کیا" ڕایگه‌یاندووه
:" پیک ئاپه نوێیه‌که‌ی کیا له‌سه‌ر هه‌یکه‌لی هیۆندای "کریتا" دروست ده‌کرێت،
به‌وپێیه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا کۆمپانیای هیۆندای به‌هه‌مان شێوه جۆرێکی نوێی پیک
ئاپی خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام له دیزاین و هێزدا باشتره و ڕه‌نگه کڕیاران
بێ‌شومار ڕوو له کڕینی بکه‌ن".
"هێنده
جوانه پیاسه‌ی پێبکه و کاروباریشی پێ ئه‌نجام بده"
به‌پێی
زانیارییه‌کانی ڤۆڵکێ، پیک ئاپه‌که‌ی "کیا" له دیزاینی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌دا
هاوشێوه‌ی ئوتۆمبێله گرانبه‌هاکان ده‌بێت، سپۆرته و جێگه‌ی دوو سه‌رنشینی هه‌یه
به‌شێوه‌یه‌کی ناوازه دیزاین کراوه که شۆفێر ده‌توانێت بۆ گه‌ڕانی ئاسایی و
کاروباری ڕۆژانه به‌کاری بهێنێت، تایه و سپێره‌کانی به قه‌باره‌ی (20 ئینچ) به‌رهه‌م
ده‌هێنرێت به "ویل که‌پی" سه‌رده‌میانه‌وه، هه‌روه‌ها سیستمی
"فۆر ویل درایڤ"ی تێدا به‌کارده‌خرێت و بۆکسی گێڕه‌که‌شی تا شه‌ش خێرایی
به شۆفێر ده‌دات.
له‌ماوه‌ی
رابردودا کۆمپانیای "هیوندای" ئوتۆمبێلی جۆری "کریتا"ی به‌شێوه‌ی
"پیک ئاپ" خسته بازاڕه‌وه و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا، تا
ئێستا نه‌زانراوه "کیا" که‌ی هه‌مان هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان
به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن له ساڵی 2020 ئوتۆمبێله نوێیه‌که‌ی نمایش بکات و پاشان هه‌ر
له‌و ساڵه‌دا بۆ فرۆشتن بیخاته به‌رده‌م کڕیاران.