سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید ژێر بەژێر کۆتایی بە بۆندی هازارد هێناوە !

06/12/2018 وەرزش

نەوا
بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید توانیویانە بۆندی گواستنەوەی ئیدین هازاردی بەلجیکی یاریزانی یانەی چێڵسی بۆ یانەکەیان یەکلایی بکەنەوە.
ڕۆژنامەی " زە سەن"ی بەریتانی لەسەرچاوەکانیەوە ئاشکرای کردووە، گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیکی گەیشتۆتە خاڵی کۆتایی و یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕەزامەندی نیشانداوە دەستبەرداری یاریزانەکە بێت.
بەپێی زانیارییەکانی " زە سەن"، جەمسەرەکان بەبڕی 150 ملیۆن پاوەند گەیشتونەتە ڕێکەوتن (چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید)، بەڵام یانەی شاهانە بیرۆکەی ئاڵوگۆڕی هازارد بە کۆڤاسیچ و بڕێک پارەیان خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆکان و بەوشێوەیە نرخەکە لە 150 ملیۆنەوە بۆ 100 ملیۆن پاوەند کەم دەبێتەوە.
هازاردی تەمەن 27 ساڵ لەساڵی 2020 بۆندەکەی لەگەڵ "بلوزی لەندەن" کۆتایی دێت، سەرباری چەندین هەوڵی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ و هاوکارانی بۆ نوێکردنەوەی بۆندەکەی، بەڵام لەکۆتاییدا شکستیان هێنا و لەئێستادا ناچارن بە یانەی شاهانەی بفرۆشن تا لە داهاتودا نرخەکەی نەبێتە بێبەرامبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group