"عیراق تا دوو ساڵی دیكە ناتوانێت دەستبەرداری غازی سروشتیی ئێران ببێت"

06/12/2018 عێراق

نەوا
وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایدەكات، تا دوو ساڵی دیكە ناتوانێت دەستبەرداری غازی سروشتیی ئێران ببێت.
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، "عیراق پێویستی بە دوو ساڵە بۆ ئەوەی بتوانێت دەستبەرداری ئەو غازە سروشتییەی ئێران ببێت كە وێستگەكانی كارەبا بەگەڕدەخەن".
حەیان عەبدلغەنی سەرۆكی كۆمپانیای غازی باشوور ئاشكرایكردووە، پێشبینی دەكەن تا كۆتایی ساڵی 2020 بەرهەمی غازی سروشتیی عیراق بگاتە 1.3 ملیۆن پێ سێجا. ئەوەش بەزیادكردنی بڕی بەرهەمهێنانی رۆژانە بۆ 400 هەزار پێ سێجای زیاتر لە غازی سروشتی بە بەراورد بە ئێستا.
سەرۆكی كۆمپانیای غازی باشوور روونیشیكردەوە، لەئێستادا بڕی غازی بەرهەمهاتووی عیراق بەشی بەگەڕخستنی وێستگەكانی كارەبا ناكات، بۆیە غاز لە ئێرانەوە هاوردە دەكەن. وتیشی، "عیراق پێویستی بە 24 مانگە بۆ بەكارخستنی پرۆژەی نوێی غازی سروشتی".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group