نەوا
ئیدسۆن ئارانتێس دو
ناشیمێنتۆی ئەفسانەی ناسراو بە "پیلێ"، ڕەتی دەکاتەوە تواناکانی خۆی بە
لیۆنێل مێسی ئەفسانەی زیندوی ئەرجەنتینی بەراورد بکات.
پیلێ لەچاوپێکەوتنێکدا بە
ڕۆژنامەی "فولها"ی بەرازیلی ڕاگەیاندووە :" بەراوردی نێوان من و
مێسی؟! مەسەلەکە پەیوەندی بە حەزی کەسەکانەوە هەیە، بەڵام چۆن بەراوردی نێوان
یاریزانێک دەکرێت کە بە هەردوو پێیەکانی یاریی کردووە و یاریزانێکیش تەنها دەزانێت
بەپێی چەپی یاریی بکات و سوڕاندنەوەی بە تۆپەوە بەهێز نییە!".
هەروەها دەڵێت :"
کاتێک بەراوردی من دەکەن، پێویستە کەسی بەراوردکار بەهەردوو پێیەکانی یاریی بکات،
لێدان بەسەر ئاڕاستە بکات، بەنسبەت منەوە مارادۆنا یەکێکە لە باشترینەکانی مێژوو و
لە مێسی باشترە، هەروەها بیکنباوەر و یۆهان کرۆف بەهەمان شێوە ناوازەن ".
لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە،
شێوازی یاریی کردنی بەرازیل تائێستاش لە لوتکەدایە و هەمووان لێیەوە فێردەبن.