​داوای بەنێودەوڵەتیكردنی كەیسی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان دەكرێت

06/12/2018

نەوا
رۆژنامەنوسێك باس لەوەدەكات كاریگەرترین رێگە بۆ ئەوەی بەرپرسانی هەرێم بهێنرێتە سەر هێڵ لەسەر كەیسی رۆژنامەنوسانی تیرۆركراو و دۆخی رۆژنامەنوسان لە هەرێم، بریتیە لەوەی ئەو كەیسانە بگەیەنرێتە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان.
لە میانی بەرنامەی لەگەڵ رووداوەكانی نەوا، ئەمیر گۆران رۆژنامەنوس سەبارەت بەوەی بە چ شێوەیەك كەیسی رۆژنامەنوسانی تیرۆركراو و پێشێلكاریەكانی بەرامبەر بەو توێژە دەگەنە ئەنجام وتی: "ئەمە بە دوو رێگا دەكرێت، یەكەمیان كۆدەنگی و هاوهەڵوێستیە لە نێوان خودی رۆژنامەنوسان، دووەمیش بریتیە لەوەی كە پەنا ببەنە بەر ناوەندە نێودەوڵەتیەكان و رای گشتی جیهانی".
وتیشی: "تەنها كاتێك ناوەندە نێودەوڵەتیەكان باس لە رەوشی رۆژنامەگەری و ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان دەكەن، بەرپرسانی هەرێم ئۆتۆماتیكی و بە شێوەی راستەوخۆ دێنە سەر خەت، چونكە ئەوان هیچ حسابێك بۆ راپۆرت و بەدواداچوونەكان لەسەر ئاستی ناوخۆ ناكەن".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group