پەرلەمانتارێك: لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران دزیم لێكراوە

07/12/2018 عێراق
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە ناو هۆڵێ كۆبونەوەكانی ئەنجومەنەكە دزیی لێكراوە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش داوای بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكات.
فرات تەمیمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە سەرۆكی پەرلەمان كرد بەدواداچوون بكات بۆ ئەو دزیەی كە لێی كراوە.
ناوبراو وتی "كۆپییەك لە پەیڕەوی ناوخۆ، كۆپییەك لە دەستوری عێراق  و كۆپیەكیش لە پڕۆژەیاسای بودجە و چەند شتێكی ترم پێبوو لەسەر مێزەكە دامنابوو بەڵام دیار نەمان".
تەمیمی وتیشی "داوا لە سەرۆكی پەرلەمان دەكەم لە ڕێگای كامێراكانی چاودێریەوە بزانرێت كێ دزییەكەی ئەنجامداوە".
لای خۆیەوە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنەكەی راسپارد بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group