نه‌وا
مانگى 10ى ساڵى 2018 فه‌ره‌نسا جوڵانه‌وه‌یه‌كى بهخۆیهوهبینى كه تێیدا هه‌زاران كه‌س ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كرد و ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش ناونرا "جوڵانه‌وه‌ى ئێله‌گ زه‌رده‌كان"، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى بۆ چه‌ند رۆژێك خۆپیشاندانه‌كان هێوركرانهوه، به‌ڵام دواجار ده‌ستیپێكرده‌وه و ئه‌مڕۆش 8-12-2018 به‌رده‌وام بوو.
جوڵانه‌وه‌ى ئێله‌گ زه‌رده‌كان سه‌رتاسه‌رى فه‌ره‌نساى گرته‌وه و زیاتر له 23 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شداربون، كه ته‌نها له پاریسی پایته‌خت زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س به‌شداربون و به‌رده‌وامیش ئه‌و ژماره‌یه له‌زیادبوندایه.
خۆپیشاندانه‌كه سه‌ره‌تا نزیكه‌ى 2 هه‌زار كه‌س تێیدا به‌شداربون، كه له خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان پێكهاتبون و سه‌ره‌تاى دهستپێكردنهكهشى له‌مانگى 10دا بوو، به‌ڵام سه‌ره‌تاى راسته‌قینه‌ى جوڵانه‌وه‌كه له 17-11-2018، كه تێیدا خۆپیشانده‌ران به ئێلهگى زه‌رده‌وه ده‌ستیانپێكرد.
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا بڕیاری دا به زیادكردنى باج له‌سه‌ر نرخى سوته‌مه‌نى، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى به به‌نزین و گاز كارده‌كه‌ن وه‌ك هه‌نگاوێك له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانى پاراستنى ژینگه، شۆفێرانى فه‌ره‌نسا ناڕازیبوون له‌و بڕیاره.
خۆپیشاندانى ئێله‌گ زه‌رده‌كان توندوتیژى لێكه‌وته‌وه‌و سه‌دان كه‌س له ریزى خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منیه‌كاندا برینداربوون سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى سه‌دان كه‌س ده‌ستگیركران، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان تا ده‌هات فراوانتر ده‌بون، توندوتیژى زیاترى بهخۆیهوهبینى و زیانى زۆرى مادیشى لێكهوتهوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رۆژی شه‌ممه ده‌ستگیركردنی زیاتر له 700 خۆپیشانده‌ر راگه‌یه‌ندرا، كه زیاتر له 200 كه‌سیان زیندانیكراون.
پێش چه‌ند رۆژێكیش ئێدوارد فیلیپ سه‌رۆك وه‌زیرانى فه‌ره‌نسا له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرایكرد، بۆ ماوه‌ى 6 مانگ رێوشوێنه‌كانى زیادكردنى باج هه‌ڵده‌په‌سێردرێت و له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆى ته‌واو ده‌كرێت به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ئه‌وه‌ش تاراده‌یه‌ك خۆپیشانده‌رانى هێوركردهوه، به‌ڵام له‌ئێستادا شارى پاریس خۆپیشاندانى ئێله‌گ زه‌رده‌كانى به‌خۆیه‌وه بینیوه ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى باج و كه‌مبوونه‌وه‌ى تواناى كڕینه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بورجى ئیفێل و مۆزه‌خانه‌ى لۆڤه‌ر و چه‌ندین ناوهندو باره‌گاو سۆپه‌رماركێت و هۆڵ داخراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك یاری-یش به‌تایبه‌تى یارییه‌كانى تۆپى پێ دواخراون، ده‌سه‌ڵاتدارانیش 80 هه‌زار پۆلیس و چه‌ندین ئامێری سه‌ربازى و چه‌ندین به‌ربه‌ستیان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى فه‌ره‌نسادا بڵاوكرده‌وه، چونكه مه‌ترسى دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى توندوتیژیه‌كان ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت بهسهرههڵدانهوهى خۆپیشاندانه‌كانیش رۆژنامه‌ى "لۆمۆند"ى فه‌ره‌نسى بڵاویكردۆته‌وه، پاریس ئاماده‌كارى بۆ "شه‌ممه‌ى ره‌ش" كردوه و خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیانپێكردۆته‌وه، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا سه‌رجه‌م ناوه‌نده تهندروستیهكانیشى ئاماده‌كردوه، چونكه پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌یه‌كى زۆر بریندار هه‌بێت.
پۆلیسى فه‌ره‌نساش پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان بۆ رێگریكردن له‌روودانى توندوتیژى، ته‌نها 278 كه‌سیان له‌شارى پاریس دهستگیركردبو، كه بانگه‌وازى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانیان كردووه.
لاى خۆیشیه‌وه كریستۆف كاستانێر وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، له‌چه‌ند هه‌فته‌ى رابردودا وه‌حشێك له‌دایكبوو (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێله‌گ زه‌رده‌كان)، به‌ڵام له‌ژێر كۆنتڕۆڵى ئه‌وانه‌شدا نه‌ماوه، كه دروستیانكرد، چینه هه‌ژاره‌كانى فه‌ره‌نسا ده‌ستیانپێكرد، به‌ڵام ئێستا خوێندكارانیش تێیدا به‌شدارن، هه‌رگیز ده‌ستیش ناپارێزین له‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێت ئاژاوهبنێنهوه.
به‌پێى بۆچوونى ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نسا جوڵانه‌وه‌ى ئێله‌گ زه‌رده‌كان له‌و ئامانجانه‌ى به‌هۆیه‌وه ده‌ستیانپێكرد لاى داوه و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ش ئاگره‌كه خۆشتر ده‌كات، هه‌روه‌ها چه‌ندین داواكارى جیاواز به‌رزكراونه‌ته‌وه.
چالاكوانانى ئێله‌گ زه‌رده‌كان، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هه‌رچى رێوشوێنهكانیهتى له‌به‌رژه‌وه‌ندى چینى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه و هیچ سیاسه‌تێكى بۆ چینى هه‌ژاره‌كان پێ نییه. هه‌ربۆیه داوای وازهێنانی ده‌كه‌ن و داواكاری ئه‌وه‌شیان هه‌یه، كه وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌ربچێت.
سه‌ره‌ڕاى فه‌ره‌نساش، ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه به‌لجیكا و هۆڵهنداشى گرتۆته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌فته‌ی رابردو خۆپیشانده‌رانى شارى به‌سڕه‌ی باشوری عیراق، كه چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامه، ئێلهگى زه‌ردیان پۆشى.