کەسێک دەستدرێژی دەکاتە سەر بزنێک و (15 ساڵ) حوکم دەدرێت !

08/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، پیاوێکی دانیشتوی زامبیا بەهۆی ئەنجامدانی کاری نەشیاو لەگەڵ بزنێکدا ماوەی (15) ساڵ سزای قورسی بەسەردا سەپێنراوە.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، دادگای وڵاتی زامبیا لەچەند ڕۆژی ڕابردودا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی (15 ساڵ) بەسەر گەنجێکی تەمەن 22 ساڵدا سەپاندووە و هۆکارەکەش ئەنجامدانی سێکس و کاری نەشیاوە لەگەڵ بزنێکدا.
بەپێی سەرچاوەکە، کەسی تاوانبار دەست درێژی کردۆتە سەر بزنێکی دوو گیان و ئەوەش توڕەیی گەلی زامبیای لێکەوتۆتەوە، جگە لەوەش یاساکانی ئەو وڵاتە ڕێگە بەهیچ تاوانێکی هاوشێوە نادات، بۆیە دادوەر بڕیاریداوە لەماوەی ئەو 15 ساڵەدا کەسی تاوانبار بخرێتە ژێر کاری قورسەوە و لەدوای ئەوەش پێداچونەوە بۆ کەیسەکەی بکرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group