(لە ماڵەوە ئەنجامیان بدە) (11) مەشقی ناوازە بۆ نەهێشتنی ئازاری شان و مل

09/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
ڕەقبونی شان و مل و ئازار و گرژبونی کتوپڕ توشی زۆرینەمان دەبێت، هۆکارەکانیش بۆ ئەم حاڵەتە زۆرن لەنمونەی دانیشتنی بەردەوام و جوڵە نەکردن، یاخود ماندوبون و کاری قورس و کتوپڕ.
شارەزایانی بواری پزیشکی و وەرزشیی پێیان وایە توشبون بەم جۆرە ئازارە، ماسولکەییە و چارەسەری بە چەند مەشقێک دەبێت کە لەخوارەوە بەوێنەوە بۆتان ڕوون دەکەینەوە.
ئەگەر بێتو کەسێک لەسەر ئەم مەشقانە بەردەوام بێت، بەهەموو شێوەیەک بەدوور دەبێت لە ئازاری شان و مل و ڕەقبون و گرژبونی ماسولکەیی کتوپڕ.
ئەم مەشقانە بکە و چیتر داوا لە کەس مەکە پشتت بۆ بشێلێت...
1.تۆپەڵەی مل: تۆپەڵەیەک خاولی دەخەیتە ژێر ملت و بەوشێوەیەی لە وێنەکەدا دیارە بەرەوخوار سەرت شۆڕ دەکەیتەوە، ئەگەر هەستت بە ئازاری بڕبڕەی پشت و مل کرد ڕاوەستە، ئەگەر هەستت بە ئازار نەکرد ئەوا ماوەی 10خولەک بەردەوامبە.


2.ڕاکێشانی مل بۆ پێشەوە: ملت بۆ پێشەوە ڕابکێشە تا چەناگەت لە سنگت دەدات (بە لەسەرخۆیی)، 30بۆ 40 چرکە بوەستە و پاشان مل و سەرت بگەڕێنەوە بۆ پێگەی خۆی.


3.نوشتانەوە بۆ تەنیشت: وەک لە وێنەکەدا دیارە مل بەلای ڕاست بچەمێنەوە بۆ ماوەی 30بۆ 40 چرکە، پاشان بیگۆڕە بۆلای چەپ و هەمان کردار چەند جارێک دووبارە بکەرەوە.


4.ڕاکێشانی دەستت لە پشتەوە: ماوەی 20 چرکە لەو مەشقەسا بوەستە و دواتر بیگۆڕە بە دەستەکەی ترت.


5.ڕاکێشانی مل بۆ بەشی پێشەوە و سوڕاندنی مل بە گۆشەی 45 بە ئاڕاستەی تەنیشتەکان، دەتوانیت دەستت وەک یاریدەدەر بەکار بهێنێت و 20 بۆ 30 چرکە بۆ هەر لایەک بوەستە، پاشان بیگۆڕە بۆ لایەکەی تر.


6.ماوەی 30 بۆ 40 چرکە لەسەر ئەم جوڵەیە بوەستە، پاشان بیگۆڕە بە دەستەکەی تر.


7.سوڕاندنەوەی شانەکان بەو مەرجەی مل و سەرت بەشێوەیەکی ڕێک بێت.


8.ماوەی 10 بۆ 20 چرکە لەسەر ئەم جوڵەیە بوەستە، پاشان بیگۆڕە بۆ دەستەکەی تر.


9.ماوەی 10 چرکە لەسەر ئەم جوڵەیە بەردەوامبە و پاشان دەستەکان بەشێوەی پێچەوانە بگۆڕە، واتا جاری یەکەم دەستی ڕاستت لەسەرەوە بێت و جاری دووەم با دەستی چەپت لەسەرەوە بێت.


10.ماوەی 30 بۆ 40 چرکە لەسەر ئەم جوڵەیە بوەستە، پاشان بۆ لایەکەی تر بیگۆڕە.


11.ماوەی 30 بۆ 40 چرکە لەسەر ئەم جوڵەیە بوەستە، دەتوانیت ئەم مەشقە سێجار دووبارە بکەیتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group