نەوا
کیژۆڵەیەکی ڕوسی بەناوی گوار
ئەڤیتسیان پرۆفیشناڵی بواری مەیکاپە و لە جیهاندا بەوە ناسراوە کە بەشێوەیەکی
سەرسوڕهێنەر ماکیاجی ئافرەتان دەکات و دواتر هەرگیز ناناسرێنەوە.
ئەم کیژۆڵەیە لە پێگەی خۆی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەردەوام وێنەی ئەو ئافرەتانە بڵاودەکاتەوە کە
مەیکەپیان بۆ دەکات، ئەوەی لە وێنەکاندا دەردەکەوێت چەند نمونەیەکە و دەریدەخات بە
هونەری ماکیاجکردن دەکرێت کچێکی ئاسایی ببێتە شاجوانی وڵات و تەنانەت هەندێجار
کەموکورتیەکانی ڕوخساریان دەشارێتەوە بەشێوەیەک هەرگیز هەستی پێناکرێت.
کارامەیی مەیکاپ
ئارتیستەکەی ڕوسیا لەچەندین ماڵپەڕی بیانیەوە ئاماژەی پێکراوە و هەوادارەکانی
پێیان وایە کارێکی پرۆفیشناڵ دەکات و دڵی کەسانێک خۆشدەکات، بەڵام لەهەمان کاتدا
بە کارەسات دەیشوبهێنن بەوپێیەی کوڕان و پیاوان دەخاتە دۆخێکی نادروستەوە و کاتێک
دەبینن ئەو خۆشەویستانەی هەڵیانبژاردووە بەو ڕادەیە جوان نین، ڕاستەوخۆ لێیان جیا
دەبنەوە.
ئەمەش نمونەیە لە کارەکانی: