بەڕێوەبەری گشتی نەخشەدانانی گەرمیان دەستگیر دەكرێت

09/12/2018

نەوا – سالم سەلیم
بەهۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەوە، بەڕێوەبەری گشتی نەخشەدانانی گەرمیان دەستگیركرا و رەوانەی دادگا كراوە.

لەوبارەیەوە رائید عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە رادیۆی نەوای راگەیاند، دوای ئەوەی بە بڕیاری دادگا، فەرمانی گرتن بۆ بەڕێوەبەری گشتی نەخشەدانانی گەرمیان دەرچو، لە رۆژی یەكشەممە 9-12دا تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان كرد بۆئەوەی رەوانەی دادگا بكرێت و پاش لێكۆڵینەوە بڕیار لە كەیسەكەی بدرێت.
رائید عەلی جەمال قدوری باسی لەوەشكرد، لەئێستادا بەڕێوەبەری گشتی نەخشەدانانی گەرمیان بەپێی ماددەكانی 318و319 لە یاسادانانی عیراق دەستگیركراوە و ئەو مادانەش پەیوەستن بە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات لەلایەن بەرپرسە ئیدارییەكانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group