ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى نوێى له‌ عیراق دامه‌زراند

10/12/2018 عێراق

نەوا
سوپای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بنكەیەكی سەربازی نوێی لە پارێزگای ئەنبار لە خۆرئاوای عیراق دامەزراند و بەرپرسێكی عیراقیش دەڵێت "بۆ كۆنترۆڵكردنی بیابانی خۆرئاوایە لەنێوان ئەنبارو نەینەوادا".
لەوبارەیەوە فەرحان محەمەد دلێمی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار ئاشكرایكردوە، هێزەكانی ئەمریكا بەشێوەیەكی كتوپڕ لە باكوری روباری فورات جێگیربوون و بارەگاكەشیان لەنزیك ناحیەی "رومانە"ی سەر بەقەزای "قائیم"ە.
سەبارەت بەهۆكاری جێگیربوونی هێزەكانی ئەمریكا لەو ناوچەیەدا وتی "چەندینجار چەكدارانی داعش لەسنورەكانی سوریاوە دزەیان كردوە و هێرشیان كردۆتەسەر یەكە سەربازیەكان و كاروانە سەربازیەكانی سەر بەهێزە ئەمنییەكان، بۆیە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بیابانی نێوان ئەنبار و نەینەوا كۆنترۆڵ بكەن".
هێزە ئەمنیەكانی عیراق بەهاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لەپتەوتركردنی سنورەكان لەگەڵ سوریا، ئەوەش بە ئامانجی رێگەگرتنە لە دزەكردنی چەكدارانی داعش بۆ عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group