نەوا
سێو تاکە میوە نییە کە سودی گەورە بە مرۆڤ بگەیەنێت، بەڵکو خواردنی مۆزێک و دووان لە
ڕۆژێکدا مرۆڤ لە جەڵتە و چەندین نەخۆشی تری دڵ دەپارێزێت.
ڕۆژنامەی
"ئیندیپێندیت"ی بەریتانی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی سەبارەت بە مۆز و
سودەکانی خواردنی ئەم میوە ناودارە ئاشکرا کردوە.
بەپێی سەرچاوەکە، توێژەران
و زانایانی زانکۆی ئالاباما لە ئەمریکا تاقیکردنەوەیان لەسەر سەدان مشکی سپی
کردووە و پۆلێنیان کردوون بۆ دوو بەش، ئەو مشکانەی پۆتاسیۆم لە جەستەیاندا زۆرە و
ئەوانەی بەپێچەوانەوە پۆتاسیۆمیان کەمە و دەرکەوتووە ئەوانەی پۆتاسیۆمیان کەمترە
دووچاری جەڵتەی دڵ و چەندین نەخۆشی ڕەقبونی خوێنبەرەکان و کێشەی ماسولکەیی دڵ
دەبن، بەپێچەوانەشەوە ئەوانەی پۆتاسیۆمیان زۆر بووە تەندروستی دڵیان زۆر باشتر
بووە.
مۆز یەکێکە لەو خۆراکانای
پۆتاسیۆنی زۆری تێدایە، بۆیە توێژەرەوەکان جەختیان کردۆتەوە، ئەگەر مرۆڤ ڕۆژانە
مۆزێک و دووان بخوات بەدوور دەبێت لە جەڵتەی دڵ و هەموو ئەو نەخۆشیانەی توشی ئەم
ئەندامە گرنگەی جەستە دەبن، ئەگەر کەسێکیش نەتوانێت ڕێژەی تەواوی پۆتاسیۆم لە
مۆزەوە بەدەست بهێنێت، دەکرێت پشت بە خۆراکە بەدیلەکان ببەستێت کە پێکهاتون لە
قەڕنابیتی ڕەش و پەتاتە و ماسی.