كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ئاگادار دەكرێنەوە

10/12/2018

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی شەهیدانی كەركوك وارسی شەهیدان و ئەنفالكراوان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی ئاگادار دەكاتەوە.  
لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی كوردستان/كەركوك دەڵێت: "ماوەیەكە كەسێكی نەفس نزم خۆی وەك بەرپرس و فەرمانبەر لە وەزارەتی شەهیدان دەناسێنێ و لە رێی مۆبایلەوە پەیوەندی بە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوانەوە دەكات گوایە "زەوی-یان پێ دەدات" بەڵام ئاگاداری سەرجەم وارسی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سەر بە سنورەكەمان دەكەینەوە كە بە هیچ شێوەیەك باوەڕ بەو كەسانە نەكەن".
لە ئاگادارییەكەدا ئەوەشهاتووە، هەر ئیمتیازێك یاخود هەر‌ شتێكی دیكە گەر بڕیاربێ بدرێ بە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، ئەوا لە رێی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەكەمانەوە بە شێوەیەكی ئاشكرا و لە كەناڵەكانی راگەیاندن و سۆشیال میدیاوە ئاگادارتان دەكەینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group