خۆفۆ؟! وێنەگرێکی دانیمارکی و خۆشەویستەکەی بەهۆی گرتەیەکی ئابڕوبەرەوە گەلی میسڕیان توڕە کردووە !

10/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
وێنەگرێکی دانیمارکی و هاوڕێ کچەکەی لە مانگی نۆڤێمبەری ئەمساڵ (2018) بەسەر هەرەمێکی گەورەی میسڕدا سەردەکەون و وێنە و گرتەی ئابڕوبەر دەگرن، ئەم ڕەفتارەشیان گەلی میسڕی توڕە کردووە.
وێنەگرێکی دانیمارکی بەناوی ئەندریاس هڤید وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە، تیایدا لەسەر هەرەمی "خۆفۆ" کە گەورەترین هەرەمی وڵاتی میسڕە لەگەڵ کچە هاوڕێکەی کاری سەرجێی ئەنجام دەدات، دواتریش گرتەیەکیان بڵاوکردۆتەوە تیایدا تۆماری تەواوی ئەو ساتانە کراوە کە بەسەر هەرەمە زەبەلاحەکە سەردەکەون.
لەم بارەیەوە هڤید دەڵێت :" ماوەی 25 خولەکمان پێویست بوو بۆ گەیشتن بە لوتکەی هەرەمەکە، بیرۆکەیەکی شێتانەم بۆهات و بەشێوەیە وێنەمان گرت، ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە کاری سەرجێیمان نەکردووە، بەڵکو تەنها بۆ وێنەگرتنەکە ئەو کارەمان کردووە".
سەیر لەوەدایە کە ئەم وێنەگرە بۆ گەیشتن بە وێنەی خەونەکانی لە یاساکانی وڵاتی میسڕ لایداوە، چونکە هیچ کەسێک بۆی نییە بەشەو بەسەر هەرەمەکاندا هەڵبگەڕێت و بگرە سەرکەوتن پیایدا بە ڕۆژ و بەشەو قەدەغەیە، بەڵام هڤید و هاوڕێکەی جگە لە وێنەگرتن وەک لە گرتەکەدا دەردەکەوێت جگەرەش دەکێشن.
لەم بارەیەوە وەزارەتی تایبەت بە شوێنەوارە دێرینەکانی میسڕ بڕیاریداوە لێکۆڵینەوە لەم بابەتە بکات و جەخت دەکەنەوە، ئەو کەسەی یاریدەی ئەم وێنەگرەی داوە سزای توندی بەسەردا دەسەپێنرێت.

no

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group