سەرۆکایەتی یونایتد گڵۆپی سەوزی بۆ مۆرینیۆ داگیرساند: یاریزانەکە بکڕە

10/12/2018 وەرزش

نەوا
سەرۆکایەتی یانەی مانچستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی یەکێک لە یاریزانە داواکراوەکان گڵۆپی سەوزیان بۆ جوزێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر داگیرساندووە.
ڕۆژنامەی " زە سەن"ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، مۆرینیۆ لەم وەرزەدا گلەیی بەردەوامی لە هێڵی بەرگری پێکهاتەکەی هەبووە و لەهەمان کاتدا ئیدارەی یانە نەیانتوانیوە یاریزانە داواکراوەکانی بۆ دابین بکەن، ئەوەش کێشەی هونەری و وەرزشیی دروست کردووە و بەهۆیەوە لەنێو چوارینە گەورەکەی ئینگلتەرا نەماون.
سەرچاوەکە دووپاتی کردۆتەوە، هەفتەی ڕابردودا ئید وادواردی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانە لەگەڵ مۆرینیۆ کۆبونەوەی ئەنجامداوە، تیایدا پاڵپشتی ڕاهێنەرەکەی کردووە و لەهەمان کاتیشدا گڵۆپی سەوزی بۆ داگیرساندووە تا لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتودا تۆبی ئاڵدەرڤێڕڵدی بەلجیکی بەرگریکاری یانەی تۆتنهام بکڕێت.


ئاڵدەرڤێرڵد بەرگریکارێکی بەتوانایە و هاوینی داهاتو بۆندەکەی لەگەڵ "کەڵەشێرە ڕومیەکان" کۆتایی دێت، مۆرینیۆ پێی وایە لەم زستانەدا دەتوانێت بە 40 ملیۆن پاوەند بیگوێزێتەوە بۆ پێکهاتەکەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group