نەوا
هاندەرانی یانەی
ئینتەرمیلان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بێزاری خۆیان لە جموجۆڵەکانی ماورۆ ئیکاردی
ئەرجەنتینی دەربڕیوە و پێیان وایە، سەردانیکردنی بۆ شاری مەدرید هەڵەیەکی گەورە
بووە.
شەوی ڕابردوو یاریی کۆتایی
جامی لیبەرتادرۆس لە یاریگای "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"ی تایبەت بە یانەی ڕیاڵ
مەدرید ئەنجامدرا، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ئەفسانە و ئەستێرەی بواری تۆپی پێ و
کەسایەتی سیاسی و هونەری ئامادەی ڕووبەڕوبونەوەکە بوون، یەکێک لە ئامادەبوان ماورۆ
ئیکاردی و واندا نارای هاوسەری بوو.
هاندەرانی
"نێراتزۆری" لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە توڕەیی خۆیان لەم جوڵەیەی
"ئیکا" دەربڕیوە و پێیان وایە، سوکایەتی کردنە بە یانەی ئینتەرمیلان
بەوپێیەی سبەیشەو بەرامبەر یانەی ئایندهۆڤن لەخولی یانە پاڵەوانەکان یارییەکی یەکلاکەرەوەی
ئاگرینیان هەیە و دەبوو تەرکیز لە یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان بکات و بحەوێتەوە، نەک
گەشت بکات بۆ شاری مەدرید تەنها بۆ تەماشاکردنی یارییەک کە لە دوور و نزیک
پەیوەندی پێیەوە نییە.