پێنج ناوچەی گەشتیاری جیهانی بە شەوان بۆت نییە وێنەی لێبگریت !

10/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
وێنەگرتن لە ناوچە سەربازیەکان و کۆگاکانی تەقەمەنی لەهەر وڵاتێک قەدەغەیە، بەڵام سەیر لەوەدایە هەندێک لە وڵاتە ناودارەکان لە ناوچەی گەشتیاری ناوداری مەدەنی وێنەگرتنیان قەدەغە کردووە.
تۆڕی "فۆکس نیوز" ئەو ناوچە گەشتیاریە ناودارانە بۆ ئاشکرا دەکات کە وێنەگرتن تیایدا قەدەغەیە، ئەگەر بێتو کەسێک ئەم کارە بکات بەپێی یاسا سزا دەدرێت ئەویش ئەگەر پێشوەخت بە یاساکەی نەزانیبێت.
1.تاوەری ئیڤڵ بەشەوان: کێ هەیە بگاتە پاریس و وێنەیەک لەپاڵ تاوەری ئیڤڵ-دا نەگرێت؟ بەڵام ئەوەی سەیرە بە شەوان وێنەگرتن لەبەردەم تاوەرە و وێنەی تاوەرەکەش بگریت هەر قەدەغەیە، سەرباری ئەوەش هەر وێنەی دەگرن !


2.ناوچەی گۆڵدن گای: ناوچەی گۆڵدن گای لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن کۆکراوەیەکە لە ٢٠٠ باڕی شەوانەی بچوک لە "شینجۆکۆ"، ساڵانە سەدان هەزارکەس ڕووی تێدەکەن، بەڵام وێنەگرتن بەهەموو شێوەیەک لەم ناوچەیە قەدەغەیە.


3.کڵێسای سیستین: کڵێسای سیستین لە ڤاتیکان یەکێکە لەو ناوچە گەشتیاریانەی وێنەگرتنی دیوارەکان و ئەو نیگارانەی لەسەر دیوارەکان دروست کراون قەدەغەیە، هۆکارەکەش پەیوەندی بە فلاشی کامێراکانوە هەیە کە کاریگەری لەسەر ڕەنگی نیگارە مێژوییەکان دروست دەکات، گاردەکانی ئەو کڵێسایە لەحاڵەتی وێنەگرتندا بە یاسا بۆیان هەیە مۆبایلەکەت یاخود کامێراکەت لێوەربگرن و وێنەکانی بسڕنەوە.


4.کێڵگەکانی سیشوان: هەرێمی سیشوانی چینی ساڵانە سەدان هەزار گەشتیار ڕووی تێدەکات و بە بونی چەند پاندایەک ناودارە کە لە داهاتودا چیتر لە سەرزەوی بونیان نامێنێت، لەساڵی ڕابردو حکومەتی وڵاتەکە بڕیاردرا وێنەگرتن لەم ناوچەیە قەدەغە بکات بۆ ئەوەی ئەو گیاندارە ناوازانە بێزار نەبن.


5.کۆریای باکور: لەبەردەم پەیکەری کیم جۆن ئونی سەرۆک و کیم جۆنگ ئیڵی باوکیدا بۆت نییە بەهیچ شێوەیەک وێنە بگریت، تەنانەت لەمانگی سپتێمبەر وێنەگرێک بەناوی کارڵ جی کۆرت بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی وێنەیی بۆ ئاژانسی گێتی ناچاربوو وێنە بەدڵی حکومەت و یاساکانی کۆریای باشور بگرێت (ئەویش بەفەرمی ڕێگەی پێدرا)، دەبوو لە وێنەکاندا وێنەی باوک و کوڕی سەرۆک بەتەواوی دەربچن و مەرجیش بوو بەتەواوی جەستەیان لە وێنەکاندا دەربکەوێت و هیچ بچڕاندنێک لە جەستەیاندا نەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group