هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت

10/12/2018

نەوا
بەهۆی كەمبوونەوەی ماوەی بینین لە ئەنجامی تەمومژەوە، گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگیران.
لەوبارەیەوە دانا محەمەد سەعید لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ رادیۆ نەوا رایگەیاند، ئەو تەمومژەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی گرتووەتەوە، بووەتەهۆی كەمبوونەوەی ماوەی بینین، بۆیە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی بۆ ماوەی 12 كاتژمێر رادەگیرێن.
وتیشی: "بەپێی راپۆرتی كەشناسیی فڕۆكەخانە، تەمومژەكە تا كاتژمێر هەشتی بەیانی رۆژی سێشەممە 11ـی كانوونی یەكەم بەردەوام دەبێت، دواتر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش ئاسایی دەبێتەوە."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group