نرخی نەوت جارێك تر بەرزبۆوە

12/12/2018 جیهان

نەوا
نرخی نەوتی خاو جارێكی تر بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەك بەرمیلی برێنت گەیشتە سەروو 61 دۆلار.
بەپێی راپۆرتە ئابوریەكان، رۆژی چوارشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوەو نەوتی برێنت 1 دۆلارو 22 سەنت سەركەوتووەو بەرمیلێك گەیشتووەتە 61 د‌ولار و 42 سەنت.
هەروەها بەرمیلێك خاوی ئەمریكی بە 52 دۆلار و 73 سەنتەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت، بەرمیلێك خاوی تێكەڵەی رێكخراوی ئۆپێكیش بەرامبەر 59 دۆلار و 72 سەنتە.
لەماوەی رابردوودا نرخی نەوت چارەكی نرخەكەی لەدەستدا ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند مانگی رابردوودا نرخی یەك بەرمیل گەیشتە 86 دۆلاری ئەمریكی، بەربوونەوەی ئەمڕۆی نرخی نەوتیش بەهۆی بڕیاری رێكخراوی ئۆپێك و روسیاو چەند وڵاتێكی ترەوەیە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەم و جێگیركردنی نرخی نەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group