نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى ریاڵ مه‌دریدى ئیسپانى و ئێستاى یانه‌ى یۆڤانتۆسى ئیتاڵى مارسێلۆ ڤیێرا داسیلڤاى هاوڕێى بانگهێشتكرد تا په‌یوه‌ندى به‌یانه ئیتاڵییه‌كه‌وه بكات، ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه ره‌تیكرده‌وه و وه‌ڵامێكی توندی داوه‌ته‌وه.
رادیۆى كادینا كۆپى ئیسپانى بڵاویكردۆته‌وه، مارسیلۆ له‌په‌یوه‌ندیه‌كى ته‌له‌فۆنیدا به رۆناڵدۆى وتوه "به‌و درێسه‌وه به‌باشى تۆ نابینم، تۆ درێسى ره‌ش و سپى تایبه‌ت به گرتوخانه‌ت له‌به‌ركردوه".
به‌پێى زانیاریه‌كانى سه‌رچاوه‌كه، مارسێلۆ ئه‌وه‌شى به ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه وتوه "چۆن خۆم به‌و شێوه‌یه‌ى تۆ ببینم" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ى بانگهێشته‌كه‌ى.
كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و مارسێلۆى به‌ڕازیلى ماوه‌ى 9 وه‌رز به‌یه‌كه‌وه له‌یانه‌ى ریالأ مه‌درید یارییان كرد‌و هاوڕێیه‌كى نزیكى یه‌كترن.