سەدان حاڵەتی گێچەڵی سێكسی لەنێو سوپایەكی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆماركراوە

13/12/2018 جیهان

نەوا

بەرپرسێكی ئیسرائیل رایگەیاند سەدان حاڵەتی گێچەڵی سێكسی لەنێو رێزەكانی سوپای ئیسرائیلدا لە میانی ساڵی 2018دا، روویانداوە.
لەوبارەیەوە شارۆن نییر راوێژكاری كاروباری ئافرەتان لە سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، 933 حاڵەتی گێچەڵی سێكسی لەنێو سوپای ئیسرائیلدا لە میانی ساڵی 2018دا، روویانداوە.
ئەو بەرپرسە لەبەردەم لیژنەی دەرەوە و ئاسایش لە پەرلەمانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەدا، بەپێی ئەوەی ئاگاداركراونەتەوە، 933 حاڵەتی گێچەڵی سێكسی لەنێو سوپای ئیسرائیل لە میانی ساڵی 2018دا روویاندا لە كاتێكدا ساڵی رابردوو، 893 حاڵەت روویاندابوو.
بەپێی راگەیەندراوێك كە لە لایەن نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی ئیسرائیلەوە بڵاوكراوەتەوە ئاماژە بەوە دراوە كە شارۆن نییر وتویەتی "زیادبوونی بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكان لەبارەی گێچەڵەكانەوە لە روانگەی ئێمەوە، ئەوە دەردەخات كە هۆشیاریی و ئاگاداركردنەوە لە حاڵەتەكانی دەستدرێژیش زیادی كردوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group