بیۆنسێ لە ئاهەنگی هاوسەرگیری كچی دەوڵەمەندترین پیاودا گۆرانی دەڵێت

13/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
ژنە گۆرانیبێژی ئەمریكی بیۆنسێ، لە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئیشا ئەمبانی دا گۆرانی پێشكەشكرد.
ئیشا كچی موكیش ئەمبانی ملیاردێرە كە بە دەوڵەمەندترین پیاوی هندستان ئەژماردەكرێت. لەبارەی وردەكاریی ئاهەنگەكەوە "بی بی سی" ئاشكرایكردووە، میوانانی ئاهەنگەكە بە 100 گەشتی ئاسمانی گواستراونەتەوە بۆ شوێنی ئاهەنگەكە، كە لە خانووە 27 قاتییەكەی موكیش ئەمبانی دا بەڕێوەچووە كە دەكەوێتە شاری مۆمبای.
وەك لە وێنەكاندا دەردەكەوێت، چەندین كەسایەتی ناوداری بوارەكانی هونەر و سیاسەت ئامادەی ئاهەنگەكە بوون، لەوانە هێلاری كلینتۆن وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریكا. هەروەها ئەمیتاب باچان و ئاشواریا رای و دیبكا بادكون.
رۆژنامەكانی هیندستان باس لەوە دەكەن كە ئاهەنگی هاوسەرگیریكردنەكە بەلایەنی كەمەوە 100 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group