دوو كەس بەهۆی خواردنی گۆشتی مرۆڤەوە سزای زیندانیكردنی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا

13/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
دوو كەس بە "تاوانی خواردنی گۆشتی مرۆڤ" لە باشووری ئەفریقیا سزای زیندانیكردنی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرا.
رۆژنامەی "گاردیان"ـی بەریتانی بڵاویكردەوە، دوو كەسەكە گەنجن و یەكێكیان تەمەنی 33 ساڵە و ئەوی تریشیان تەمەنی 32 ساڵە. بە تاوانی كوشتنی كچێك بەناوی "زانیلی هلاچوایو" و خواردنی گۆشتی جەستەی سزادراون.
رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، یەكێك لەو دوو گەنجە لە شارۆچكەی "ئیستكورت" لە كانتۆنی "كوازولو ناتال" بە جانتایەكەوە خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و رایگەیاندووە، "بێزاربووم لە خواردنی گۆشتی مرۆڤ". سەرەتا پۆلیس بڕوای بە وتەكانی نەكردووە، بەڵام دەست و قاچی مرۆڤێك لە جانتاكەیدا بووە. دوای پشكنینی ماڵەكەشی، پۆلیس چەندین ئەندام و پارچەی دیكەی جەستەی مرۆڤی دۆزیوەتەوە.
دوای لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە، دادگا كەسێكی تریشی دەستگیركردوو و جەختیكردووەتەوە كە  ئەو دوو گەنجە "زانیلی هلاچوایو"ـی تەمەن 24 ساڵیان كوشتووە بەمەبەستی بەدەستخستنی ئەندامانی جەستەی و خواردنیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group