دادگا بڕیاری بەردەوامی دەستبەسەركردنی بۆ دەمیرتاش دەركرد

13/12/2018 جیهان

نەوا
دادگایكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی پێشوی گشتی ھەدەپە، بەردەوامە و دادگا بڕیاری بەردەوامی دەستبەسەركردنی بۆ دەمیرتاش دەركرد. 
دەمیرتاش و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی ھەدەپە بەشدارییان لە دانیشتنی ھۆبەی 19یەمینی دادگای سزای قورسی ئەنقەرە، كرد. 
سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند كە لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا لەلایەن پارێزەرانییەوە داوای ئازادكردنی كردووە بەڵام تا ئێستا بڕیاری دەستبەسەركردنی بەردەوامە، دەمیرتاش بەرگری لەوەشكرد كە هەر دادگایەك پابەندی بڕیارەكانی دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا نەبێت، ئەوا بێ لایەنی خۆی لەدەستدەدات. 
دانیشتنەكانی دادگا لە 23، 24و 25یی كانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group