یەكێتیی ئەورووپا سزاكانی سەر رووسیا درێژ دەكاتەوە

14/12/2018 جیهان
سەركردەكانی یەكێتی ئەورووپا بڕیاریاندا بە درێژكردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر رووسیا بۆ ماوەی شەش مانگی دیكە.
دۆناڵد تۆسك سەرۆكی ئەنجوومەنی یەكێتیی ئەورووپا، لە تویتێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە رایگەیاندووە "یەكێتی ئەورووپا بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر رووسیا بەهۆی بەدینەهاتنی هیچ بەرەوپێشچوونێك لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكانی مینسك"
بڕیاربوو وادەی گەمارۆ سەپێنراوەكانی سەر رووسیا لە كانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو كۆتایی پێ بێت بەر لەوەی بڕیار لەسەر درێژكردنەوەی بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group