حەلبوسی: بودجەی تایبەت بۆ شەنگال تەرخان دەكەین

14/12/2018
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بودجەی پێویست بۆ گەڕانەوەی ئێزدیەكان بۆ زێدی خۆیان تەرخان دەكەین.
 دوای سەردانی بۆ قەزای شێخان لە لێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بودجەی تایبەت تەرخان دەكەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاوەدانكردنەوەی قەزای شەنگال".
وتیشی:" كار دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم هێزە ئەمنییەكان بۆ قەزای شەنگال، پشت بەخوا لە ماوەی داهاتوودا سەرجەم ئێزدیەكانكان دەگەڕێنەوە، هیوادارم بتوانین لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنەكان لە پەرلەمان و حكومەت یاسا دەربكەین و رێگری بكەین لە گەڕانەوەی داعش بۆ ئەو ناوچانە".
ئەم سەردانەی محەمەد حەلبوسی بۆ قەزای شێخان بە مەبەستی بەشداریی كردن بوو لە جەژنی رۆژوی ئێزدیەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group