مانچستەر یونایتد ماڵئاوایی لە خۆسێ مۆرینهۆ دەكات

18/12/2018 وەرزش

نەوا
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رۆیشتنی خۆسێ مۆرینهۆی راهێنەری پورتوگالی لە پۆستەكەی راگەیاند.
لەوبارەیەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یانە ئینگلیزییەكە بەیاننامەیەكی فەرمی لە ماڵپەڕەكەیدا بڵاوكردۆتەوە و تێیدا سوپاسی مۆرینهۆ دەكات بۆ ئەو ماوەیەی لەگەڵیان بوە.
هەروەها ئومێدی سەركەوتنی بۆ دەخوازن لە ئایندەدا و ئاشكرای كردوە، كە بەنیازن راهێنەرێكی كاتی تا كۆتایی ئەم وەرزە دابنێن تائەوكاتەی گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێكی نوێی هەمیشەیی دەكەن.
رۆژی یەكشەممەی رابردو یانەی مانچستەر یونایتد لە پریمەرلیگدا بە ئەنجامی 3 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك دۆڕا و ئێستاش بە تێپەڕبونی 17 یاری خولەكە، 26 خاڵی هەیە و 7 بردنەوە و 5 یەكسانبون و 5 دۆڕاندنی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group