عەینی ئیماراتی گەیشتە یاری كۆتایی مۆندیالی یانەكان

18/12/2018 وەرزش

نەوا
درەنگانی شەوی سێشەممە لە یاری نیوەی كۆتایی جامی جیهانی بۆ یانەكان، یانەی عەینی ئیماراتی سەركەوتنی بەسەر ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینیدا بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە.
لە تایمی ئاسایی و زیادكراوی یارییەكەدا هەردوو یانەكە بە 2 گۆڵ یەكسان بون، بەڵام بە لێدانی یەكلاكەرەوەی پەنالتی یانەی خاوەن یاریگا بە ئەنجامی 5 گۆڵ بەرانبەر بە 4 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە یاری كۆتایی.
بڕیاریشە كاتژمێر 7 و 30 خولەكی شەوی چوارشەممە یانەی كاشیما ئەنتلەرزی ژاپۆنی لە نیوەی كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا بەرانبەر ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بوەستێتەوە و براوەكەشیان بۆ یاری كۆتایی روبەڕوی عەینی ئیماراتی دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group