مێسى وه‌ڵامى رۆناڵدۆ ده‌داته‌وه‌

27/12/2018 وەرزش

نه‌وا
لیۆنێل مێسى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌ستێره‌ى یه‌كه‌مى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى وه‌ڵامى كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت "له‌ئێستادا گۆڕانكاریم ناوێت و من له‌ ماڵى خۆمدام".
مێسى له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى "ماركا"ى ئیسپانى وتویه‌تی "من له‌ ماڵی خۆمدام و له‌ئێستادا هیچ گۆڕانكاریه‌كم ناوێت و من له‌ باشترین یانه‌ى جیهاندام، بۆیه‌ نامه‌وێت بیگۆڕم بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجى نوێ".
سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌رى رۆیشتنى رۆناڵدۆ له‌سه‌ر ریاڵ مه‌دریدیش، ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا وتم ریالأ مه‌درید یانه‌یه‌كى نایابه‌ و باشترین یاریزانانى جیهانى هه‌یه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆش كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌ك داده‌نێت، گۆڵى زۆر ده‌كات و كارى نایاب ئه‌نجام ده‌دات له‌یاریگادا، هیچ جێى سه‌رسوڕمان نییه‌ ریاڵ بێ ئه‌وییان پێوه‌دیاره‌، به‌ڵام ریالأ مه‌درید هه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یانه‌كانى جیهان.
سه‌باره‌ت به‌و ساڵانه‌ى ركابه‌رى كریستیانۆى ده‌كرد، ئه‌ستێره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌ ده‌ڵێت " كاتێكى خۆش بوو، هه‌ریه‌كه‌مان هه‌وڵى ده‌دات بیباته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا، من گرنگى به‌خۆم ده‌ده‌م و هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و شتانه‌ ده‌ده‌م كه‌ ده‌مه‌وێت، جا هه‌بێت یان نا، ركابه‌رى نێوانمان سودى زۆر بوو بۆ به‌ره‌وپێشچوونى تواناكانمان".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌مساڵ نه‌یتوانى تۆپى ئاڵتونى به‌ده‌ستبهێنێت، مێسی وتویه‌تی "به‌ڕاستى گرنگى پێناده‌م، هه‌رچه‌نده‌ خه‌ڵاته‌كه‌ زۆر گرنگه‌، ئه‌مساڵ ده‌رفه‌تى به‌ده‌ستهێنانیم نه‌بوو، ته‌ماشای ناوه‌كانم كرد و زانیم براوه‌ نابم، له‌به‌رئه‌وه‌ى چاوه‌ڕێى دووه‌مى و سێیه‌مى و چواره‌مى و پێنجه‌مى ناكه‌م، چونكه‌ پێشبینى هیچ شتێكم نه‌ده‌كرد".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group