43 كۆچەر لە كەناڵی ئینگلیزی رزگاركران

27/12/2018 جیهان

نەوا
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا و بەریتانیا زیاتر لە 40 كۆچەریان رزگاركرد، كە هەوڵیانداوە لەكەناڵی ئینگلیزەوە بپەڕنەوە بەریتانیا و ژمارەیەكیشیان عیراقین.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویكردوەتەوە، رۆژی 26-12، شەش بەلەمی لاستیكی، كە زیاتر لە 40 كۆچەریان بەسەرەوە بوە، هەوڵیانداوە لە كەناڵی ئینگلیز بپەڕێنەوە، بەرلەوەی بگەنە شوێنی مەبەستیان، سەرجەم كۆچەرەكان رزگاركراون، كە عیراقی و ئێرانی و ئەفغانین.
لای خۆیشیەوە وتەبێژی هێزەكانی پاسەوانی سنوری بەریتانیا رونیكردوەتەوە، ژمارەی كۆچەرەكان 43 كەسن و منداڵیان تێدایە، كە لەئێستادا براونەتە بەریتانیا و تیمی فریاكەوتن بەدەمیانەوە چون.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانی رونیشیكردوەتەوە، بەپێی بەڵگەكان گروپێكی مافیایی لە پشت بردنی ئەو كۆچەرانەوەن، تەئكیدیشیكردەوە كاردەكەن بۆ بەئامانجگرتنی ئەو مافیایانە، كە خەڵكانی بێدەسەڵات هەڵدەخەڵەتێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group