جوانترین كچی جیهان بناسە

31/12/2018 هەمەڕەنگ

نەوا
تیلان بلۆندۆ كچە نمایشكاری فەرەنسی تەمەن 17 ساڵ، بۆ دووەمجار دەبێتە خاوەنی جوانترین دەموچاوی كچان لە جیهاندا.
ئەو كچە فەرەنسییە، پێشتر لە تەمەنی 11 ساڵیدا هەمان نازناوی وەرگرتوە و ئێستاش پاش شەش ساڵ بە هەمان شێوە پلەی یەكەمی وەرگرتۆتەوە.


لە پێشبڕكێیەكدا، كە بۆ 100 دەموچاوی كچان ئەنجامدراوە، دەنگی یەكەم بۆ تیلانی فەرەنسی یەكلابۆتەوە، چونكە بێ ئەنجامدانی هیچ نەشتەرگەرییەكی جوانكاری، خاوەنی دەموچاوێكی بێوێنەیە.
بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی، جوانی جوانەكانی جیهان وتویەتی "بڕواناكەم بەوەی رویداوە".


تیلان لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا، كە لە ئینستاگرامی خۆی بڵاویكردۆتەوە، دەڵێت "ناتوانم بڕوا بەوە بكەم..زۆر سوپاستان دەكەم..سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی دەنگیان پێداوم".
لە ساڵی 1990ەوە پێشبڕكێی خەڵاتی "تی كاندلەر" بۆ جوانترین دەموچاو رێكدەخرێت و جیاوازە لە پێشبڕكێی شاجوانی ساڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group