نەوا
یانەی ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی ململانێیەكی توند بۆ بەدەستهێنانی واژۆی لاوێكی بەهرەمەندی ئەڵمانی دەستپێدەكەن.
بەگوێرەی هەواڵەكان، كای هاڤێرتز تەمەن 19 ساڵی ئەڵمانی چاوی ئیدارەی یانەی ئیسپانی و ئینگلیزییەكەی لەسەرە و دەیانەوێت لەگەڵ یانەی بایەر لیڤەركوزن رێكبكەون، تا یاریزانەكەی لێبفڕێنن.
بەگوێرەی داتاكانی بۆندزلیگا، لەم وەرزەدا هاڤێرتزی یاریزانی هێڵی ناوەند، لە 9 یاریدا ئامادەبوە و شەش گۆڵی تۆماركردوە. ئاستە بەرزەكەشی وایكردوە هەم گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی و هەم فلۆرێنتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازی بن.