نه‌وا
رێكخراوى یونسێفى سه‌ر به‌رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌دایكبونی منداڵی له یه‌كه‌م رۆژى ساڵى 2019دا بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به له‌دایكبونی 395 هه‌زار و 72 منداڵ كردوه، بڵاوترین ناوه‌كانیش "عائیشه"و "زه‌ینه‌ب" و "ئه‌لێكسانده‌ر" بون.
یونسێف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له یه‌كه‌م رۆژى ساڵى نوێى 2019دا له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا 395 هه‌زار و 72 منداڵ له‌دایكبون، یه‌ك له‌سه‌ر چوارى ئه‌و ژماره‌یه‌ش له‌باشورى ئاسیادا بون.
ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه، شارى سیدنى ئوسترالیا 168 منداڵى تێدا له‌دایكبوه، تۆكیۆى پایته‌ختی ژاپۆن 310 و په‌كینى پایته‌ختی چین 605 منداڵ، هه‌روه‌ها شارى مه‌دریدى پایته‌ختی ئیسپانیا 166 منداڵى تازه له‌دایكبوی به‌خۆوه‌بینیوه، شارى نیویۆركى ئه‌مریكاش 317 منداڵی تێدا له‌دایكبوه.
رێكخراوى یونسێف ئاشكراشیكردوه، به‌پێى زانیارییه‌كان، یه‌كه‌م منداڵى ساڵى تازه له ده‌وڵه‌تى فیجى له زه‌ریاى هادى له‌دایكبوه.
سه‌باره‌ت به‌زۆرترین رێژه‌ى له‌دایكبونیش، رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هیندستان له‌پله‌ى یه‌كه‌مدا دێت به 69 هه‌زارو 944 منداڵ، به‌دواى ئه‌وه‌یشدا چین به 44 هه‌زارو 940 منداڵ، پاشان نایجیریا 25 هه‌زارو 685، پاكستان 15 هه‌زار و 112، ئیندۆنیسیا 13 هه‌زار و 265، ئه‌مریكا 11 هه‌زارو 86 منداڵ، به‌دواى ئه‌وانیشدا هه‌ریه‌كه له كۆنگۆ و به‌نگلادیش دێن.
سه‌باره‌ت به‌ناوى منداڵه‌كان یونسێف باسى له‌وه‌كردووه، ناوه‌كانى "عائیشه"و "زه‌ینه‌ب" و "ئه‌لێكسانده‌ر" ئه‌و ناوانه بون، كه زۆرترین منداڵیان پێ ناونراوه.