خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی پشو نازانێت

02/01/2019 وەرزش

نەوا
خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلیزی پشوی سەری ساڵ نازانێت و یارییەكانی بەردەوامە، ئەمشەویش شەش یاری ئەنجام دەدرێن.
كاتژمێر 10:45 خولەكی ئەمشەو چێڵسی لەندەنی میوانداری ساوسهامتۆن دەكات، هەمان كات یارییەكانی وێستهام یونایتد : برایتۆن، ولڤەرهامپتۆن : كریستاڵ پالاس، هێدێرسفێڵد تاون : بێرنلی، بۆرنمۆس : واتفۆرد ئەنجام دەدرێن.
هەروەها كاتژمێر 11ی ئەمشەویش نیوكاسڵ یونایتد میوانداری مانچستەر یونایتد دەكات.
ئەم یاریانە لە هەفتەی 21ی خولەكەدان و ئێستاش یانەی لیڤەرپوڵ بە 54 خاڵەوە لە لوتكەدایە و پاشان تۆتنهام دێت بە 48 خاڵەوە، مانچستەر سیتی-یش لە پلەی سێیەمدایە بە 47 خاڵەوە.
رۆژی 1-1-2019ەش یارییەكان بەردەوام بون و لیستەر سیتی بە گۆڵێكی بێوەڵام لە ئیڤەرتۆنی بردەوە. هەروەها ئەرسیناڵ بە ئەنجامی 4 گۆڵ بەرانبەر بە گۆڵێك بەسەر فولهامدا سەركەوت، تۆتنهامیش 3 گۆڵی بێوەڵامی لە كاردیف سیتی كرد.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group