چین لە لا تاریكەكەی مانگ نیشتەوە

03/01/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
كەشتی ئاسمانی "شانگ ئا 4"ی چینی وەك یەكەم كەشتی ئاسمانی بێفڕۆكەوان بەسەركەوتوویی لە لا نەبینراوەكەی مانگ نیشتەوە و ئەوەش بەسەركەوتنێكی دیكەی بواری بۆشایی ئاسمانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، كەشتی ئاسمانی "شانگ ئا 4"ی چینی، كە رۆژی 7-12-2018 دەرچوبو، توانیویەتی لە لا نەبینراوەكەی مانگ بەسەركەوتویی بنیشێتەوە، كە پێشتر هیچ كەشتیەكی ئاسمانی نەیتوانیوە ئەو كارەبكات.
لای خۆیشیەوە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی چینی بڵاویكردوەتەوە، كەشتیەكە لەكاتژمێر 10 و 26 خولەكی بەیانی بەكاتی پەكین لەسەر هێڵی درێژی 177.6ی خۆرهەڵات و هێڵی پانی 45.5ی باشور نیشتوەتەوە. 
كەشتی ئاسمانی "شانگ ئا 4" لە 7-12-2018 لەفڕۆكەخانەی شیچانگی ئاسمانی لە هەرێمی سیچوان لە باشوری چینەوە هەڵدرابو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group