نه‌وا
گاریس به‌یڵ بۆ چوارده‌یه‌مینجار توشی پێكان ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 رۆژ له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه میدیای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، كه له یاری ریاڵ مه‌درید و ڤیاریاڵدا، به‌یڵ توشی پێكان بوه و بۆ ماوه‌ی 10 تا 15 رۆژ له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، گاریس به‌یڵ له یارییه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ریاڵ سۆسیداد، ریاڵ بیتیس له لالیگادا ئاماده‌نابێتن سه‌ره‌ڕای هه‌ردوو یاری چون و گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شا له به‌رانبه‌ر لیگانیس له 9 و 16ی ئه‌م مانگه‌دا.
گاریس به‌یڵی وێڵزی یه‌كه‌م یاریزانی ریاڵ مه‌درید له ماوه‌ی رابردودا توشی ئه‌وه‌نده پێكان بوبێت، كه به‌هۆی ئه‌و پێكانانه‌وه ماوه ماوه له یاریكردن دورده‌كه‌وێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاست و تواناكانیشی دروستكردوه.