نه‌وا
ماسییه‌كى تونه، كه كێشه‌كه‌ى 278 كیلۆگرام بوو، له‌زیادكردنێكى ئاشكرادا له تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن به 3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ماسیه تونه‌كه یه‌كێكه له به‌نرخترین جۆره‌كانى ماسى له جیهاندا، كه مه‌ترسى له‌ناوچونیان له‌سه‌ره و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى "كیومورا"ى به‌ناوبانگه‌وه كڕدراوه، كه خاوه‌نى زنجیره ریستۆرانتى "سوشى زانماى"یه.
ماسیه‌كه كێشى 278 كیلۆگرامه و به 33 ملیۆن و 600 هه‌زار یه‌ن واتا "سێ ملیۆن دۆلار" فرۆشراوه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م زیادكردنى ئاشكرایه له‌ساڵى 2019دا له ژاپۆن بكرێت، هه‌مان كۆمپانیاش خاوه‌نى زیادكردنى ئاشكراى رابردوه.
نرخى یه‌ك كیلۆگرام ماسى تونه له ژاپۆن به‌رانبه‌ر 88 دۆلاره، به‌ڵام به‌رده‌وام نرخه‌كه‌ى له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه و له كۆتایى ساڵى 2018دا نرخى یه‌ك كیلۆگرامی گه‌یشتوه‌ته 400 دۆلار، ژاپۆنییه‌كانیش گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌رى ماسى تونه‌ن.
شاره‌زایان هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌مه‌ترسى نه‌مانى ئه‌و جۆره ماسیه و ئاشكراشیده‌كه‌ن، له‌زه‌ریاى ئارام‌دا 96%ی ئه‌و ماسیه كه‌مبوه‌ته‌وه.