گرانترین یاریزانانی جیهان دیاریكران

06/01/2019 وەرزش

نەوا
روانگەی KMPG تایبەت بە كاروباری دارایی و لێكۆڵینەوە تایبەت بە یاریزانانی تۆپی پێ گرانترین یاریزانانی تۆپی پێی دیاری كردو بەپێی لیستەكەش نە لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و نە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی پلەی یەكەمیان نییە.
بەپێی لێكۆڵینەوەكانی روانگەكە، كە تەمەن و گرێبەست و بەهرەی تاكەكەسی یاریزانەكان كراوە بە بنچینە، تێیدا نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گرانترین یاریزانی جیهانەو نرخەكەی 206 ملیۆن پاوەندە.
دوای ئەویش مباپێ‌-ی فەرەنسی و یاریزانی هەمان یانە لە پلەی دووەم دێت و نرخەكەی 193 ملیۆن پاوەندە. لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی-یش لەپلەی سێیەمدا دێت و بەدوای ئەویش محەمەد سەڵاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دێت.
ئەوەی جێی ئاماژەیە، لیستەكە ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و ئێستای یانەی پۆڤانتۆسی تێدا نییە، سەرەڕای ئەوەی یەكێكە لەباشترین یاریزانەكانی جیهان و بەچوونی بۆ یۆڤانتۆس-یش، قازانجی ئەو یانەیە بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە زیادبون كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group