نه‌وا
له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته شاری به‌غدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له شاری به‌غدا پێشوازی له مایك پۆمپیۆ كردوه و پێشهاته سیاسی و ئابوری و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاووتوێكردوه.
پێشتریش سارا سانده‌رس وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاندبو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆده‌بێته‌وه.