نه‌وا
یاسه‌مین لینارد كچه هاوڕێی پێشووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێی جیهان "نه‌خۆشی ده‌روونی"ی هه‌یه.
ئه‌و كچه مۆدێله ته‌مه‌ن 33 ساڵه، پێشتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ هه‌بوه و له به‌رنامه‌ی "بیگ برازه‌ر"ی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌شداره. ئه‌و له تویته‌ری خۆیه‌وه وتویه‌تی"ته‌پوتۆزی سه‌ر كریستیانۆ رۆناڵدۆ لاده‌به‌م و سروشتی راسته‌قینه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌م".
10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كچه نمایشكاره په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ هه‌بوه و ئێستا ده‌ڵێت "هیچ كه‌سێك بیرۆكه‌ی له‌باره‌ی دیوی راسته‌قینه‌ی رۆناڵدۆ نییه، ئه‌گه‌ر نیو هێنده‌ی من زانیاری‌یان هه‌بوایه، ئه‌وا ده‌تۆقین".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردۆته‌وه، له‌مڕۆوه لێی بێده‌نگ نابێت و ببینێت رۆناڵدۆ هه‌ر درۆ ده‌كات، بۆیه هاوكاری كاسرین مایۆرگا ده‌كات، كه رۆناڵدۆ به لاقه‌كردنی تۆمه‌تبار ده‌كات.