"پارتی هیچ رێككەوتنێك ناكات، ئەگەر لە بەرژوەندی كوردو كەركوك نەبێت"

09/01/2019 عێراق

نەوا-كاروان مەحمود


پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگۆی سەردانی نهێنی و كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق رەتدەكاتەوەو پەرلەمانتارێكی ئەو حزبەش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: "هەر رێككەوتنێك بكەین لە بەرژەوەندی كورد دەبێت".
میادە محەمەد پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ رادیۆی نەوا وتی: "وەكو پارتی دەنگۆی رێككەوتنی نهێنی لەگەڵ حكومەتی عیراق رەتدەكەینەوە، هیچ رێككەوتنێكیش ئەنجام نادەین ئەگەر لە بەرژوەندی هەرێمی كوردستان و بەرژەوەندی كەركوك نەبێت و رێككەوتنەكانیش بە ئاشكرا ئەنجام دەدەین".
سەبارەت بەوەی دەوترێت شاندێكی پارتی بەنهێنی سەردانی بەغدای كردووەو رێككەوتنەكەی ئەنجامداوە، میادە محەمەد پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ رادیۆ نەوا رایگەیاند، "ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو دەنگۆیانە كە بڵاوكراونەتەوە، هیچ شاندێكی پارتی نەهاتووەتە بەغدا، ئەو سەردانانەش لە رابردوو ئەنجامدراوە راگەیاندنەكان ئاگاداربوون و بە ئاشكرا سەردانەكە ئەنجامدراوە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group