راگەیاندنی ئەمنی: گروپێكی سەر بە داعش لە كەركوك دەستگیركران

09/01/2019 عێراق

 

ناوەندی ڕاگەیاندی ئەمنی عیراق، “دەستگیركردنی گروپێكی سەر بە ڕێكخراوی داعش لە كەركوك” ڕادەگەیەنێت.
رۆژی چوار شەممە، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، “بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی هەواڵگری و ئاسایش و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان، مەفرەزە مەیدانییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایش، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی هێزە تایبەتەكانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكان، توانرا گروپێكی سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە پارێزگای كەركوك دەستگیر بكرێت”.
بەپێی بەیاننامەكە، “دەستگیركراوەكان پێشتر لەسەر كەیسی تیرۆر داواكرابوون و یاداشتی دەستگیركردنییان بۆ دەرچووبوو، پڕۆسەی دەستگیركردنەش دوای ئەوە هات، كە هێزەكان هەڵمەتێكی پشكنین و گەڕانیان لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكە ئەنجامدا”.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group