عیراق ڤیزاى ئه‌لیكترۆنى ده‌رده‌كات

10/01/2019 عێراق

نه‌وا
بەمەبەستی كەمكردنەوەی گەندەڵی و بەدەستهێنانی داهات، پرۆژەی ڤیزای ئەلیكترۆنی لە عیراق كۆتایی هاتووەو لەماوەیەكی نزیكدا دەستبەكاردەكات.
لەوبارەیەوە ئەمیر بەیاتی بریكاری پێشكەوتووی تەكنیكی لەوەزارەتی پەیوەندیەكانی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، وەزارەت سەرجەم ئامادەكاریەكانی تایبەت بە پرۆژەی ڤیزای ئەلیكترۆنی تەواو كردووە.
وتیشی "بەهۆكاری تەكنیكی پرۆژەكە لەخستنە بواری جێبەجێكردنەوە دواكەوتوە، ئەوەش پەیوەندی بە پرۆگرام و شێوازی كارەوە هەیە، بەڵام بەزووترین كات چارەسەردەكرێن".
بەیاتی رونیشیكردۆتەوە، ئامانج لە پرۆژەكە بۆ كۆتاییهێنان بەگەندەڵی ئیدارییە لەدامەزراوەكاندا، هەروەها ئاسانكاریەكیشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بێنە عیراقەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group