ئه‌ڵمانیا.. به‌هۆى مانگرتنه‌وه‌ گه‌شتى 111 هه‌زار كه‌س دواكه‌وت

10/01/2019 جیهان

نه‌وا
به‌هۆى مانگرتنى تیمى ئه‌منى فڕۆكه‌خانه‌ى دۆسلدۆرف و كۆڵۆنیا و شتوتگارت و بۆن له‌ ئه‌ڵمانیا، بۆ ماوه‌ى یه‌ك رۆژ گه‌شتى زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌س دواكه‌وت.
سه‌ندیكاى "ڤێردى" كه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ندیكاى كرێكارییه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ كارمه‌ندانى ئه‌منى له‌و فڕۆكه‌خانانه‌ مانگرتنیان بۆ ماوه‌ى یه‌ك رۆژ وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ راگه‌یاندوه‌.
لاى خۆیشیه‌وه‌ یه‌كێتى فڕۆكه‌خانه‌كانى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندوه‌، ئه‌و مانگرتنه‌ كاریگه‌رى كردۆته‌سه‌ر 111 هه‌زار گه‌شتیار. نیگه‌رانى خۆیشى له‌هه‌وڵه‌كانى سه‌ندیكاى "ڤێردى"ی راگه‌یاند، كه‌ هه‌وڵى زیادكردنى موچه‌ى كارمه‌ندانى ئه‌منى فڕۆكه‌خانه‌كان ده‌دات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا راڵف بایزل به‌ڕێوه‌به‌رى یه‌كێتى فڕۆكه‌خانه‌كانى ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، مانگرتن بۆ رۆژێكى ته‌واو زیاده‌ڕه‌وییه‌ و نا به‌رپرسیارانه‌یه‌، هه‌روه‌ك زیانى گه‌وره‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ نه‌ك ته‌نها بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان، به‌ڵكو بۆ ئه‌ڵمانیاش.
پێشتر گفتوگۆكانى سه‌ندیكاى "ڤێردى" و یه‌كێتى فڕۆكه‌خانه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى موچه‌ى كارمه‌ندانى ئه‌منى فڕۆكه‌خانه‌كان شكستیهێنا و سه‌ندیكاكه‌ش داواى كرد مانگرتنى یه‌ك رۆژى وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group