رادیۆى كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرایكردووه یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى نیمار داسیلڤاى به‌ڕازیلى و یاریزانى ئێستاى یانه‌ى پاریس یانجێرمانى فه‌ره‌نسى ده‌دات و دانیشتنه‌كانى له‌گه‌ڵ باوكى ناوبراودا ده‌ستپێكردووه.
رادیۆكه ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه هه‌وڵه جدیه‌كانى بۆ گێڕانه‌وه‌ى نیمار ده‌ستپێكردووه‌و به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى له‌گه‌ڵ باوكی‌دا كه به‌ڕێوه‌به‌رى كاره‌كانیه‌تى له‌وڵاتى به‌ڕازیل كۆبووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه نییه‌و پێشتر نوێنه‌رى یانه‌كه‌و باوكى نیمار له شارى له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیاش كۆبوونه‌ته‌وه.
نوێنه‌ره‌كه‌ى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه ئه‌ندریه كیورییه كه پێشتریش هۆكار بوو بۆ گواستنه‌وه‌ى نیمار له‌یانه‌ى سانتۆسى به‌ڕازیلیه‌وه بۆ به‌رشه‌لۆنه.