نه‌وا
دواى به‌رزبوونه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و 01%ی نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداو یه‌ك به‌رمیل خاوى برێنت به 60 دۆلار و 72 سه‌نته‌وه مامه‌ڵى پێوه ده‌كرێت.
به‌پێى راپۆرته ئابوریه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخى نه‌وتى خاو دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و یه‌ك به‌رمیل خاوى برێت %1.2ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه و به‌رامبه‌ر 60 دۆلار و 72 سه‌نته.
ئه‌وه‌ش هاتووه، هه‌روه‌ها نه‌وتى خاوى ته‌كساسى ئه‌مریكى %1.3ى نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ستداوه‌و به 51 دۆلار و 66 سه‌نته‌وه مامه‌ڵى پێوه‌ده‌كرێت، به‌رمیلێك خاوى رێكخراوى ئۆپێكیش به‌رامبه‌ر 58 دۆلار و 24 سه‌نته.
شاره‌زایان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن دابه‌زینى نرخى نه‌وت به‌هۆى زیادبوونى به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌مریكییه‌وه‌یه و هۆكارى به‌رزبونه‌وه‌شى له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا دانوستانه ئابوریه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و چینه كه هیوا زۆره كێشه‌ك ئابوریه‌كانى نێوان ئه‌و دوو وڵاته زلهێزه‌ى ئابورى جیهان چاره‌سه‌ر بكرێن.