وەزیری نەوتی ئێران: ئاستی هەناردەی غاز بۆ عێراق زیاد دەكەین

11/01/2019 عێراق

 

وەزیری نەوتی ئێران، دەڵێت: وڵاتەكەی پابەندی سزاكانی ئەمریكا نابێت و ئاستی هەناردەی غازی سروشتی بۆ عێراق زیاد دەكات. 
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سامر غەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، وتی: "هیچ ئاستەنگێك نیە بۆ زیادكردنی رێژەی هەناردەی غازی سرووشتیی بۆ عێراق و توانای تەواومان بۆ زیادكردنی رێژەكە هەیە".  
زەنگەنە لەبارەی سزاكانی ئەمریكا لەسەر وڵاتەكەی، وتی، ئەو سزایانە نایاسایین و ئێران پابەندی ئەو سزایانە نابێت و وڵاتەكەی باسی رێژەی هەناردەی نەوت و ئاراستەی هەناردەكەی ناكات". 
لای خۆیەوە وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: وڵاتەكەی تاوەكو ئێستا لەگەڵ ئێران نەگەیشتووەتە هیچ رێككەوتنێك لەسەر كیڵگە هاوبەشەكانی نێوانیان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group